AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١١:٤٧

دادگایی کردنی ژنێکی سویدی بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی لە دژی ئێزدییەکان

دادگایی کردنی ژنێکی سویدی بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی لە دژی ئێزدییەکان

ژنێکی سویدی بە ناوی لینا لاینا ئیسحاق کە ئێزدییەکانی بە دیل دەگرت بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و جەنایەتی جەنگی قورس لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنێکی سویدی بە ناوی لینا لاینا ئێسحاق کە ژنان و منداڵانی ئێزدیی لە شاری ڕەققە بە دیڵ دەگرت، بە تۆمەتی جەنایەتی کۆمەڵکوژی، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و جەنایەتی جەنگی قورس لێپرسینەوە دەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵەکان، لە وڵاتی سوید لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو هاوپەیوەند بە جەنایەتەکانی ئەندامانی داعش لە دژی ئێزدییەکان دەستی پێکردووە.

ئەو ژنە هەروەها لە ساڵی 2022 لەلایەن دادگای سویدەوە بە تاوانی بەکارهێنانی کوڕە 12 ساڵانەکەی وەکوو منداڵ سەرباز بۆ داعش بە شەش ساڵ زیندانی سزا درابوو.

یەکێک لە تاوانەکان لەسەر ئەو خانمە بەدیل گرتنی 9 کەس بریتی لە 3 ژن و 6 منداڵ بۆ ماوەی 7 مانگ لە شاری ڕەققە بووە کە لەوانەیە بەهۆی تاوانگەلێک کە ئەنجامی داوە سزای هەتاهەتایی بەسەریدا بسەپێت.

News ID 51812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha